فۆرمولا وەنگرنگترین

فۆرمولا وەن؛ کیمی ئانتۆنێلی ناوی چووە مێژوو

Yariga App

یاریگا –

کیمی ئانتۆنێلی، شۆفێری تیمی مێرسێدێس دەرچووی یەکەمی خەڵاتی گەورەی چین دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە 14ـی ئازاری 2026 قۆناخی پاڵاوتنی خەڵاتی گەورەی چین بەڕێوەچوو، کیمی ئانتۆنێلی، شۆفێری تیمی مێرسێدێس پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و دەرچووی یەکەمی کێبڕکێی چین دەبێت.

کیمی ئانتۆنێلی یەکەمجارە لە مێژووی خۆیدا دەرچووی یەکەمی خەڵاتێکی گەورە “پۆل” دەبێت و لاوترین شۆفێری مێژووشە دەرچووی یەکەم دەبێت.

هاوکات جۆرج رەسڵ، شۆفێری مێرسێدێس پلەی دووەمی بەدەستهێنا، لویس هامڵتن و چارلس لکلێرک، شۆفێرانی تیمی فیراری پلەی سێیەم و چوارەمیان بەدەستهێنا.

هەروەها ئۆسکار پیاستری و لاندۆ نۆریس، هەردوو شۆفێری مەکلارن، پلەی پێنجەم و شەشەمیان بەدەستهێنا و ماکس ڤێرستاپن، شۆفێری رێد بووڵ لەئاست چاوەڕوانییەکان نییە و پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا.

فۆرمولا وەن؛ جۆرج رەسڵ بووە براوەی پێشبڕکێی کورتی چین

بابەتی زیاتر

Back to top button