ئیسپانیادەنگۆکانی مێرکاتۆفه‌ره‌نساگرنگترین

لاپۆرتا جارێکی دیکە باسی درۆ دەکات و کڕینی یاریزانێکیش رەتدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

خوان لاپۆرتا لەبیری نەکردووە درۆ فێرناندیز چۆن لە گواستنەوەی زستانەدا بارسێلۆنای بەرەو پاریس سانجێرمان جێهێشت.

خوان لاپۆرتا دەرکەوتنی رۆژی هەینی لە کەناڵی جیخانتێس بەکارهێنا بۆ قسەکردن لەسەر شتێک کە ئەم وەرزە هێشتا بێزاری دەکات و لەبەرکردنی قورس دەبێت: ئەو شێوازەی کە درۆ فێرناندێز لە زستاندا پێی چووە پاریس سانجێرمان.

سەرۆکی پێشوو بارسێلۆنا گوتی:

کەیسی درۆ خەنجەرێک بوو لە پشتەوە لێماندرا، هەستێکی ناخۆشم هەبوو چونکە وا هەستم کردن لەلایەن بریکارەکەی، ئیڤانەوە ناپاکیم لێکراوە. هانزی فلیکیش هەستێکی ناخۆشی هەبوو چونکە خولەکی یاریکردنی پێدەبەخشی. ‘لۆ پێلات’ کەسێکی تایبەت بوو بەهۆی رابردووە بارسێلۆناییەکەی، بەڵام روویەکی ساختەی نیشانداین. ئێمە حسابێکی تایبەتمان بۆی کرد و ئەویش شتێکی زۆر ناشیرینی کرد، درۆی بەڕووی ئێمەدا کرد. خۆشبەختانە پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ پاریس سانجێرمان هەیە و بە پێدانی بەهای شکاندنی گرێبەستەکەی نەڕۆیشت.


لاپۆرتا لە ئێستاوە وەکوو سەرۆکی بارسێلۆنا رەفتار دەکات و چەند شتێکی لەبارەی گواستنەوەی هاوینە گوت، لەوانە؛ بە هەموو شێوەیەک گواستنەوەی دوشان ڤلاهۆڤیچی هێرشبەری سڕبیی یانەی یوڤێنتوسی وەکوو جێگرەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی رەتکردەوە و گوتی:

ڤلاهۆڤیچ نایەتە بارسێلۆنا، ئەستەمە. گرێبەستی یاریزانەکە خەریکە کۆتایی دێت و یاریزانێکی گەورەیە، بەڵام ئێمە بیر لە گواستنەوەی ناکەینەوە. جواو کانسێلۆ ئاستێکی زۆر باش پێشکەش دەکات، لەڕووی  هێرشبەرییەوە زۆر باشە. لەگەڵ مارکۆس راشفۆرد لە هەردووکیان زۆر قایلین. دڵنیایی نییە کە 30 ملیۆن دەدەین، بەڵام دەکرێت خواستنەکەی درێژ بکەینەوە. خوێندنەوە بۆ بژاردەی دیکە دەکەین.

لە کۆتاییشدا روونی کردەوە کە هەموو ئەوانەی لە کەیسی نیگرێیرا بە خراپی قسەیان لەسەر بارسێلۆنا کردووە، دەبێت لە دادگا وەڵام بدەنەوە و گوتی:

چاوەڕێی دادگا دەکەین بارسێلۆنا لە کەیسی نیگرێیرا پاک بکاتەوە، رێکاری یاساییش دژی هەموو ئەوانە دەگرینەبەر کە تۆمەتیان هەڵبەستووە و ناوی یانەکەیان زڕاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button