ئیسپانیاگرنگترین

تیاگۆ پیتارچ لەنێوان هەڵبژاردەی ئیسپانیا و مەغریب کامیان هەڵدەبژێرێت؟

هەمووان لاوەکەی مەدریدیان دەوێت

Yariga App

یاریگا –

ئاستە ناوازەکەی تیاگۆ پیتارچ، ناوەڕاستکارە لاو و تازەدەرکەوتووەکەی ریال مەدرید بووە جێی سەرنجی هەمووان و دوو وڵات ئارەزوو درێسی هەڵبژاردەکەیان بپۆشێت.

تیاگۆ لەم وەرزە لە کاستیاوە بانگێشتی تیپی یەکەمی ریال مەدرید کرا و هەرزوو توانی متمانەی راهێنەر و دڵی هاندەرانی یانەکە بەدەستبهێنێت، بەتایبەت ئاستە بەرزەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی کە بە متمانەبەخۆبوونێکی زۆرەوە یاریی کرد رۆڵێکی گەورەی لە بردنەوەی یارییەکە گێڕا، ئێستا هەڵبژاردەی ئیسپانیا و مەغریب شەڕی بەدەستهێنانی تواناکانی ناوەڕاستکارە تەمەن 18 بەهارییەکە دەکەن.

بەگوێرەی راپۆرتی فیدراسیۆنی شاهانەی تۆپی پێی ئیسپانیا، پیتارچ بۆ هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵانی ئیسپانیا یاریی دەکات بەڵام ئیسپانیا تاکە وڵات نییە هەوڵی رازیکردنی یاریزانەکە دەدات یاریی بۆ تیپی یەکەم هەڵبژاردەکەیان بکات، یەکێتیی تۆپی پێی مەغریب چالاکانە هەوڵەکانی بۆ قایلکردنی یاریزانەکە چڕکردووەتەوە و دەیەوێت هاوشێوەی براهیم دیاز، تیاکۆ پەلکێشی ریزەکانی هەڵبژاردەکەی بکات.

تیاگۆ پیتارچ، بە درێسی ریال مەدرید

پیتارچ هەرچەندە لە مەدرید لەدایکبووە، بەڵام بەهۆی رەچەڵەکی خێزانەکەیەوە دەتوانێت بۆ مەغریبیش یاریی بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، مەغریب بەڵێنی بەشداریپێکردنی لە تیپی یەکەمی هەڵبژاردەی پێداوە و دەیەوێت لە مۆندیالی 2026 رۆڵی گەورە بە تیاگۆ ببەخشێت، هەرچەندە یاریزانەکە لە هەڵبژاردەی لاوان ئیسپانیای بەسەر مەغریب هەڵبژارد، بەڵام تاوەکوو ئێستا بڕیاری کۆتایی لەلایەن یاریزانەکەوە نەدراوە و خێزانەکەی لە یەکلاییکردنەوەی بابەتەکە رۆڵی سەرەکیان دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button