بارسێلۆنا و لیڤەرپوول ململانێی گواستنەوەی بەرگریکارێکی گەورە دەکەن

یاریگا –
لیڤەرپوول دەچێتە کێبڕکێی گواستنەوەی ئالێساندەرۆ باستۆنی، بەرگریکاری ئینتەر میلان.
رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئالێساندرۆ باستۆنی، بەرگریکاری ئیتاڵی دەستپێکردووە، ئینتەر میلانیش ئامادەیە بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو یاریزانە بببێت.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، بارسێلۆنا پێی وایە ئەو نرخە بۆ باستۆنی زۆرە و دەیانەوێت یاریزانێکی خۆیان تێکهەڵکێشی گرێبەستەکە بکەن تاوەکوو نرخەکەی کەمتر ببێتەوە.
رۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، باستۆنی ئامادەیە گوێ بۆ ئەو ئۆفەرانە بگرێت کە پێشکەشی دەکرێت، بەڵام بژاردەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئینتەر میلانیش بە کراوەیی ماوەتەوە.
هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، لیڤەرپوولیش دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ باستۆنی واژۆ بکات، بەڵام بەرگریکارە 26 ساڵانییەکە دڵی بۆ یانە کاتالوونیەکە لێدەدات.
گرێبەستەکەی باستۆنی لەگەڵ ئینتەر میلان لە هاوینی 2028 بەسەردەچێت، بەگوێرەی تڕانسفێر مارکێت، بەهای ئێستای لە بۆڕسەی یاریزانان 80 ملیۆن یۆرۆیە.



