ئیسپانیاگرنگترین

بارتۆمیۆ: پێش ڕۆشتنم بۆندی میسی نوێ دەكەمەوە

یاریگا- سەرۆكی یانەی بارسێلۆنا جۆزێپ ماریا بارتۆمیۆ باسی نوێكردنەوەی بۆندی میسی دەكات پێش ڕۆشتنی لە یانەكە و متمانەی خۆی بۆ ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی دووپاتكردەوە.

سەبارەت بە ڤاڵڤێردی ووتی: متمانەی گەورەم پێیەتی، دووەم. وەرزیەتی لەگەڵمان، گەشتووەتە كۆتایی وەرز و كێبڕكێی سەرجەم نازناوەكان دەكات، تەنانەت هیچ نازناوێكیش نەباتەوە بەردەوام دەبێت لە پۆستەكەی.

بۆندی ئەلبا: من دڵنیام بەردەوام دەبێت لەگەڵمان، بۆندێكمام بۆ ماوەی 5 ساڵ خستووەتە بەردەستی ، لەم چەند ڕۆژەدا دەیبینین، ئەو یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی باڵی چەپی جیهان ، هەنگاو بە هەنگاو نزیك دەبینەوە لە نوێكردنەوەی بۆندەكەی.

میسی: قسەمان نەكردووە سەبارەت بە بۆندی نوێ، سەیر دەكەین بزانین میسی چی دەوێت، پێش ڕۆشتنم لە سەرۆكایەتی بارسێلۆنا بۆندی لیۆنێل میسی نوێ دەكەمەوە ، ئەو یاریزانی یەك یانەیە ئەویش بارسێلۆنایە.

نێیمار: هیچ كەس لە خێزانەكەی پێیان نەووتوم بۆ گەڕانەوەی ، ئەو بۆندی لەگەڵ پاریس سان جێرمان هەیە، ئەو یاریزانێكی نایابە ، سەختە بۆ یانەیەك كە بیەوێت بیفرۆشێت، ئێمەش نەمان دەویست بیفرۆشین بەڵام بەدەخەوە ئەوان پارەی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكەیان دا.

كۆوتینهۆ : بە كاتێكی سەختدا تێدەپەڕێت، یاریزانەكان بە درێژای وەرز ئاستیان بەرز و نزم دەكات، ئێمە متمانەی تەواومان پێیەتی، هەرگیز ناتوانین دەستبەرداری ببین، باوەڕمان بە سەركەووتنی هەیە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close