چامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگ

ئۆنانا: پێش یاریەكە دەمانزانی ئەم شتانە ڕوودەدات

یاریگا- ئەندری ئۆنانا باسی ناوبژیوانی یاریەكەیان بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید دەكات، لە میانەی یاریەكانی چوونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ئەیاكس ئەمستردام لە یاریگای خۆی میوانداری ڕیاڵ مەدریدی كردووە یانە شاهانەكە بە دوو گۆڵی كەریم بنزێما و ماركۆ ئەسینسیۆ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكەیان بردەوە.

ئۆنانا بۆ ڕۆژنامەنووسان: ئێمە توڕەین، بەڵام ئەوە تۆپی پێیە، ئێمە پێش یاریەكە بە باشی دەمانزانی ئەم شتانە ڕوودەدات.

گۆڵپارێزەكەی ئەیاكس بەردەوام بوو ووتی: ڕیاڵ یانەیەكی گەورەیە ، یاریزانی نایابیان هەیە، ئێمە تەمەنمان بچووكە و ئەزموونمان كەمترە، بەڵام هێشتا هەلێكمان ماوە لە یاری گەڕانەوە سەرەڕای سەختی بردنەوە لە ڕیاڵ مەدرید.

لە كۆتاییدا ووتی: لەو باوەڕەدام ماتیاس دی لیخت هاوشێوەی دی یۆنگ پەیوەندی بە ڕیزەكانی بلاوگراناوە بكات.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close