چامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگگرنگترین

ئیبراهیمۆڤیچ لێدوانەكانی سەبارەت بە ڕۆناڵدۆ ڕوون دەكاتەوە

یاریگا- ئەستێرەی سویدی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ باس لە لێدوانەكانی دەكات سەبارەت بە ئەستێرەی پورتوگالی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ.

پێشتر ئیبرا لە لێدوانێكیدا باسی لە ڕۆشتنی دۆن كرد بوو بۆ یانەی یوڤێنتوس و كێبڕكێیەكی نوێی دا نەنابوو بۆ یاریزانە پورتوگالیەكە.

لە چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ ” DAZN” ووتی: ڕۆشتنی ڕۆناڵدۆ بۆ یوڤێنتوسم كەم نەكردووەتەوە، ووتم ئەوە كێبڕكێیەك نیە پەیوەندی بە یانەیەكی بەهێزەوە بكەیت، پەیوەندی كردن بە یەكێك لە باشترین یانەكانی جیهان كێبڕكێ نیە ، بەڕای من كێبڕكێی نوێ ئەوەیە پەیوەندی بە یانەیەكی لاوازەوە بكەیت ، بەهەر شێوەیەك بێت بۆندێكی نایاب دەبێت بۆ خولی ئیتاڵی .

سەبارەت بە ئەو یانانەی پاڵێوراون بۆ بردنەوەی چامپیۆنس لیگ ووتی: ئەم ساڵ پاڵێوراوەكان زۆرن و هەموو یانەكان بەهێزن ، هیچ یانەیەك لەوەی تر باشتر نیە، هیوادارم یەكێك لەو یانانەی پێشتر یاریم بۆ كردووە ( مانچستەر یۆنایتد ، پاریس سان جێرمان ، یوڤێنتوس ، بارسێلۆنا ) نازناوەكە بباتەوە، دوای كرانە دەرەوەی ئینتەر و ئامادەنەبوونی میلان هیوادارم یەكێك لەو چوار یانەیە نازناوەكە بباتەوە .

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close