
یاریگا –
چاودێری یاریزانان لە یاریگا دی ستیفانۆ کۆدەبنەوە وەکوو ئامادەکاریی بۆ هاوین و لاوەکانی مەدرید سەرنجی چەندین یانەیان راکێشاوە.
کاستیا پڕە لە بەهرەمەند، یاریگای دی ستیفانۆش پڕ لە چاودێری یاریزانانە، ئەم دوو هاوکێشەیە هەمیشە بەیەکەوەن. ئەمە لەلایەن سەرکەوتنەکانی ئەم دواییەش یاریزانەکانیش کە رۆیشتوون: وەکوو نیکۆ پاز، خاکۆبۆ رامۆن، ڤیکتۆر مونۆز، چێما ئاندرێس و ئالێکس خیمینێز یارمەتیدەرێکی گەورە بووە. ئەوانە خەریکە کاروانی وەرزشییان لە ئاستی باڵا دەستپێدەکەن، سەرجەم بەرهەمەکانی ‘لا فابریکا’، ئەکادیمیای ریال مەدرید، بوونەتە جێگای سەرنجێکی زۆری یانەکان.
بەگوێرەی رۆژنامەی ئاس، بەو هۆکارانە چاودێران لە ڤالدێبێباس کۆدەبنەوە و لە یارییەکانی خولی لاوان و یارییەکانی کاستیا لە یاریگای خۆیدا ئامادە دەبن. هەموو جارێک زیاتر و زیاتر دەبن و زۆر بەرچاوە. مانچێستەر یونایتد، بۆرنمۆس، برایتن، یوڤێنتوس، فیۆرێنتینا، جیرۆنا…سەرچاوەیەکی دیکە دەڵێت هەموو یارییەک 10 یانەی سێریا ئەی لەوێ ئامادەن.
ئەم وەرزە ئەکادیمیا لە ساتە سەختەکاندا یارمەتی تیمی یەکەمیش دەدەن، تیاگۆ پیتارچ، پالاسیۆس و مانوێک ئانخێل لە یارییەکەی سێلتا ڤیگۆ رۆڵێکی گرنگیان بینی، بەڵام وەرزەکە گرنگ نییە، ئەکادیمیا هەمیشە کانێکی ئاڵتوونە، ئەم وەرزە دەکرێت زیاتریش بێت.
ئەم وەرزە کاستیا بە تێکڕای تەمەنی 20.2 لاوترین تیمی خولی پلە سێی ئیسپانیایە. هەر بەگوێرەی رۆژنامەی ئاس، ئەگەر یانەکە بیوستبایە تاوەکوو ئێستا 40%ـی کاستیا فرۆشرابوو. ئۆفەرەکان بەردەستن بەڵام تاوەکوو ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە. بۆ نموونە دیێگۆ ئاگوادۆ؛ بۆروسیا دۆرتموند وەرزی رابردوو شەش ملیۆن یۆرۆی بۆ گواستنەوەی پێشکەش کرد. فۆرتیا چەند یانەیەکی گەورە گرنگی پێدەدەن و پێش ئەوەی گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە دوو تیمی چامپیۆنزلیگی رەتکردەوە.

ئەگەر ریال مەدرید و یاریزانەکان بیانویستبایە، زیاتر لە دەرزەنێک یاریزان لەگەڵ یانەکانی پلە یەک، پلە دوو یان دەرەوە گرێبەستیان دەبوو. زۆرینەی گرنگیپێدانەکان لە پرێمەرلیگن کە بەهێزترین گرێبەستەکانی لێوە دێت. تەنانەت ئەگەر نەگەنە تیمی یەکەمیش، ئەکادیمیا هەمیشە رێگایەکە تاوەکوو یانەکە پارەی لێوە بەدەست بهێنێت.
لە 20 ساڵی رابردوودا ریال مەدرید 486 ملیۆن یۆرۆی لە یاریزانانی ئەکادیمیاوە دەستکەوتووە. ئالڤارۆ مۆراتا گرانترینیان بوو کاتێک چێڵسی 80 ملیۆن یۆرۆی پێدا. ئەشڕەف حەکیمی و مارکۆس یۆرێنتی لەدوایەوە دێن کە هەردووکیان نزیکەی 40 ملیۆن یۆرۆ بەهای گرێبەستەکانیان بوو لەلایەن ئینتەر میلان و ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە.
بەڵام پێویست ناکات هێندە بگەڕێینەوە دواوە، وەرزی رابردوو ریال مەدرید لە گرێبەستی ئالێکس خیمینێز بۆ بۆرنمۆس هەشت ملیۆن یۆرۆی وەرگرت، داهاتی گشتی گەیشتە 41.3 ملیۆن یۆرۆ. ئەو ژمارەیە دەکرێت زیاتریش بێت بەهۆی یاساکەی ریال مەدرید؛ یاسای 50%. لاوە بەهرەمەندەکان بۆ بەدەستهێنانی کاتی زیاتر و متمانە لە یانەکانی دیکەوە دەڕۆن، بەڵام ریال مەدرید مافی خاوەندارییەتی 50%ـی یاریزانەکان بۆ خۆی دەهێڵێتەوە. بەم رێگەیە یانەکە هێشتا پەیوەندی لەگەڵیاندا دەمێنێت.
هەر بەمشێوەیە یاریزانەکانی وەکوو نیکۆ پاز، خاکۆبۆ رامۆن، چێما ئاندرێس و ڤیکتۆر مونۆز لە پەرەسەندندان و دەکرێت بۆ داهاتووییەکی گەورەتر ئامادە بکرین، یان بگەڕێنەوە.




