ئەمریکای باکوور/باشوور

ئۆساریۆ دوای تەنها یەک یاری وازی لە راهێنەرایەتی پاڕاگوای هێنا

خوان کارلۆس ئۆساریۆ راهێنەری هەڵبژاردەی پاڕاگوای دوای تەنها یەک یاری سەرکردایەتی کردنی یانەکە  دەست لەکار کێشانەوەی خۆی راگەیاند.

وابڕیاربوو ئۆساریۆ راهێنەرایەتی پاڕاگوای بکات لە کۆپا ئەمێریکای هاوینی داهاتوو، لە ماوەی کارکردنیدا تەنها یەک بەڕێوەبرد کە دۆستانەبوو بەرامبەر ئەفریقای باشوور و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا.

ئۆساریۆ سەبارەت بە هۆکارەکەی وتی “لەبەر هۆکاری خێزانی بەداخەوە ناتوانم لە کارەکەم بەردەوام بم، سوپاسی پاڵپشتیتان دەکەم و جێگەی شانازی بوو کە راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی وڵاتەکەمانم کرد”.

پاڕاگوای لە یەک کۆمەڵەدایە لە پاڵ ئەرژەنتین،کۆڵۆمبیا و قەتەڕ لە کۆپا ئەمێریکا کە ٢٢ی مانگی شەش دەست پێدەکات

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close