ئەڵمانیاچامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگ

چارەنووسی نۆیەر بۆ یارییەکەی لیڤەرپوول یەکلابووەوە

یاریگا-وابڕیارە مانوێل نۆیەر بگەڕێتەوە پێکهاتەی بایەرن میونشن بۆ یارییەکەی رۆژی هەینی بەرامبەر ئۆگسبۆرگ.

گۆڵپارێزە ناودارەکە لە مەشقەکاندا ئازار بە پەنجەی گەیشت و بەو هۆیەوە لە کۆتا سێ یاری یانەکە دابڕا، گومان دەکرا ناوبراو چاک ببێتەوە بۆ یارییەکەی خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر لیڤەرپوول لە هەفتەی داهاتوو.

بەڵام کۆڤاچی راهێنەری بایەرن وتی “مانوێل کێشەی نیە و ئامادەیە بۆ یارییەکەی رۆژی هەینی، ئەو یاریزانێکی گەورەیە و هەمیشە ئامانجی زۆری هەیە. وە خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە و کاتێک دەڵێت ئامادەم بۆ یاری مانای ئەوەیە کە ئامادەیە”.

نۆیەر لە جامی جیهانییەوە ئاستی جێگیر نیە و دووهەم پێکانی ئەم وەرزەش گومانی لەسەر تواناکانی ئەو گۆڵپارێزە دروست کردووە، بەڵام یاریکردنی بەرامبەر لیڤەرپوول چاوەڕوانکراوە بەهۆی نەبوونی گۆڵپارێزی یەدەگی بەتوانا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close