فۆرمولا وەنگرنگترین

فۆرمولا وەن؛ جۆرج رەسڵ بووە براوەی پێشبڕکێی کورتی چین

Yariga App

یاریگا –

جۆرج رەسڵ، شۆفێری تیمی مێرسێدێس بووە براوەی پێشبڕکێی کورتی چین و دووەم کێبڕکێیە بەدوای یەک دەبێتە پاڵەوان.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 14ـی ئازاری 2026 دووەم پێشبڕکێی ئەمساڵی فۆرمولا وەن لە چین بەڕێوەچوو، جۆرج رەسڵ، شۆفێری تیمی مێرسێدێس پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و بووە براوە و 8 خاڵی دیکەی کۆکردەوە.

هاوکات چارلس لکلێرک، شۆفێری تیمی فیراری پلەی دووەمی بەدەستهێنا و 7 خاڵی کۆکردەوە، هەروەها لویس هامڵتن، شۆفێری تیمی فیراری پلەی سێیەمی بەدەستهێنا و 6 خاڵی کۆکردەوە.

لاندۆ نۆریس، شۆفێری مەکلارن پلەی چوارەمی بەدەستهێنا و 5 خاڵی کۆکردەوە و کیمی ئانتۆنێلی شۆفێری مێرسێدێس پلەی پێنجەمی بەدەستهێنا و لە کێبڕکێی چین 4 خاڵی کۆکردەوە.

ئۆسکار پیاستری شۆفێری مەکلارن پلەی شەشەمی بەدەستهێنا و 3 خاڵی کۆکردەوە، لیام لاوسن 2 خاڵ و ئۆلیێ بێرمان 1 خاڵیان بەدەستهێنا.

دوای بەڕیوەچوونی خەڵاتی گەورەی ئوسترالیا و خەڵاتی کورتی چین، ئێستا جۆرج رەسڵ بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ پێشەنگی گرتووە، کیمی ئانتۆنێلی بە 22 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە، چارلس لکلێرکیش بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ لە پلەی سێیەم و لویس هامڵتن بە 18 خاڵ پلەی چوارەمی گرتووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button