ئەوروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگ

رامۆس لەوانەیە بۆ دوو یاری داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ سڕ بکرێت

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای کۆتایی یاری شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر ئایاکس دانی بەوەنا کە بە ئەنقەست کارتی زەردی وەرگرتووە بۆ ئەوەی لە قۆناخی چارەگی کۆتایی سڕ نەکرێت.

بەرگریکارەکەی مێرنگی کە یاری ژمارە 600 لەگەڵ یانەکەی بەرامبەر ئایاکس ئەنجامدا، دوای یارییەکە دانی بەوەنا کە بە ئەنقەست وایکردووە ناوبژیوانی کارتی زەدی پێ بدات، ئەمیش لە پێناو ئەوەی یاری هاتنەوە بەشداری نەکات و لە قۆناخی چارەگی کۆتایی مەترسی لەسەر نەبێت، بەم هۆیەوە چاوەری دەکرێت ئەم یاریزانە لەلایەن یوێفا بە تۆمەتی وەرگرتنی کارتی زەرد بە ئەنقەست بۆ دوو یاری سڕ بکرێت.

پێشتریش لە ساڵی 2017 دانی کارڤاخال بەرامبەر ئاپوێلی قوبرسی بە ئەنقەست کارتی زەردی وەرگرت و بۆ دوو یاری سڕ کرا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close