چامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگ
مەدریدی ئامارە سەرنجڕاکێشەکەی ئەیاکسی وەستاند
یاریگا- لە یاری چوونی قۆناغی 16 چامپیۆنسلیگ یانەی ڕیاڵ مەدرید لە نێو خاکی هۆڵەندیەکان شکستی بە ئەیاکس هێنا بەدوو گۆڵ بەرامبەر گۆلێک .
ئەیاکس بەدرێژایی ئەم وەرزە لە یاریگای خۆیدا توشی شکست نەهاتبوو ، لەکاتێکدا 18 یاری ئەنجامدابوو بەڵام ئەمشەو ڕیاڵ مەدرید ئەو ئامارەی یانە هۆڵەندیەکەی وەستاند و توشی یەکەم شکستی کردن لەو یاریگایەدا .
جێگای باسە بەدەر لەم وەرزەش ئەیاکس لە مانگی نۆڤێمبەری 2017 وە توشی شکست نەهاتبوو لەو یاریگایە کە 30 یاری یەک لەدوای یەک بوو بەڵام ئەمشەو مەدریدی ئەوکارەی ئەنجامدا .