هێرشبەرێكی پرێمەرلیگ؛ ئامانجی داهاتووی بارسێلۆنا ئاشكرا دەكرێت
موندۆ دێپۆرتێڤۆ زانیاری نوێ بڵاودەكاتەوە

یاریگا –
یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گرنگی بە گواستنەوەی پێدرۆ نێتۆ هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەدات.
پێدرۆ نێتۆ لە هاوینی 2024 لە ریزەكانی وۆڵڤز بە بەهای 60 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد و گرێبەستی تاوەكو 2031 لەگەڵ بلووز هەیە.
پێدرۆ نێتۆ یاریزانێكی سەرەكی چێڵسیە و سەرجەم راهێنەرەكانی ئەم وەرزەی بلووز بەتەواوی پشتیان پێبەستووە و لە پێكهاتەی سەرەكی یارییان پێكردووە.
🧐 Pedro Neto, en el radar del Barça
👍 El delantero portugués del Chelsea es uno de los que gusta por si hay que reforzar los extremos de la plantilla de Hansi Flick y puede jugar en los dos flancos del ataque
✍️ @ffpolo https://t.co/POfepJcr3a
— Mundo Deportivo (@mundodeportivo) March 12, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی رۆژنامەی موندۆ دێپۆرتێڤۆ، یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی چاودێری بارودۆخی پێدرۆ نێتۆ دەكات.
جۆرخێ مێندێس بەڕێوەبەری كارەكانی یاریزانە پۆرتوگالییەكەیە و بارسێلۆنا پەیوەندییەكی باشی لەگەڵیدا هەیە.
بارسێلۆنا بایەخێكی زۆر بە پێدرۆ نێتۆ دەدات لەبەر ئەوەی كە یاریزانێكە شێوازی یارییكردنی پێشبینینەكراوە، یاریزانێكی خێرایە و توانای گۆڵكردن و گۆڵ درووستكردنیشی هەیە.
خاڵێكی دیكە كە بارسا بە جیدی هەوڵی گواستنەوەی دەدات ئەوەیە كە نێتۆ دەتوانێت لە هەردوو باڵی هێرشبەری یاریی بكات.
پێدرۆ نێتۆ لەم وەرزەدا لەگەڵ چێڵسی 42 یاریی كردووە و توانیویەتی 10 گۆڵ بكات و شەش گۆڵیش درووست بكات.



