
یاریگا –
مانچێستەر سیتی لە ئێستاوە شوێنگرەوەی رۆدری دەستنیشانکردووە و دەیەوێ لە مێرکاتۆی هاوینە جووڵەی بۆ بکات.
رۆدری ماوەی 7 ساڵە یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی سیتیزنس و کاریگەریەکی زۆری هەبوو لە پلانەکانی پێپ گواردیۆلا بۆ بردنەوەی نازناوەکان. بەڵام تەمەنی نزیک دەبێتەوە لە 30 ساڵ و پێکانە سەختەکانی کە بەهۆیەوە چەندین مانگ دوورکەوتەوە، هۆکارێکی سەرەکیی بوو لە دابەزینی ئاستی. هەربۆیە کارگێڕی مان سیتی بەدوای شوێنگرەوەیەکی گونجاودا دەگەڕێن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، سیتی بەدڵنیاییەوە گرێبەست لەگەڵ ناوەراستکارێکی نوێ واژۆ دەکەن، ئیلیەت ئاندرسنی یاریزانی نۆتینگهامیش تا ئێستا یەکێکە لە ئامانجە سەرەکییەکانیان.
وەک رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە زانیویەتی، تا ئێستا هیچ بەرەوپێشچوونێک نییە لەم بابەتە، بەڵام ئەوە یەکلایی بووەتەوە کە یاریزانەی ئینگلیزیەکە لەنێو ئەو دوو سێ بژاردەدایە کە سیتی دەیەوێ بیانگوازێتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکانی فابریزۆ، مانچێستەر یونایتدیش لەم هەوڵەدا دەبێتە رکابەری یانە هاوشارییەکەی. ئەوە بەتایبەت کە کارلۆس کاسیمیرۆ لەدوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە یانەکە جێدەهێڵێت.
🚨🔵 Manchester City will sign a new midfielder for sure… and mantain Elliott Anderson among top targets for summer window.
Nothing advanced yet but Anderson is among top 2/3 names on #MCFC list for new midfielder.
Man United are also interested.
🎥 https://t.co/zcxZdT9aDK pic.twitter.com/PVHD9LplaD
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 12, 2026
ئیلیەت کە تازە تەمەنی 23 ساڵە، لە 29 یاریی ئەم وەرزەی پرێمەلیگ خاوەنی 2 گۆڵ و 2 ئەسێستە، بازاڕێکی گەرم چاوەڕێی دەکات. بەپێی بەشێک لە سەرچاوەکان، نرخەکەی خۆی دەدات لە 70-90 ملیۆن پاوەند.



