
یاریگا –
دۆسیەی گه‌شتی عێراق بۆ مه‌كسیك گه‌یشتووته قۆناخێکی هەستیار و یەکلاییکەرەوە، یەکێتی تۆپی پێی عێراق پلانێکی داڕشتووە و چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی فیفا دەکات.
گەشتێکی پێشوەختە بەرەو مەکسیک
بەپێی بەدواداچوونەکانی یاریگا، یەکێتی تۆپی پێی عێراق بڕیاریداوە کات بەفیڕۆ نەدات و بچێته مه‌كسیك له چه‌ند رۆژی داهاتووش بڕیار له‌سه‌ر شێواز گه‌شته‌كه ده‌دات به چ رێگایه‌ك و پلانێك گه‌شتی مه‌كسیك بكه‌ن چونكه فیفا رازی نه‌بووه یارییه‌كه‌ی عێڕاق دوابخرێت.
رۆژی یەکلاییکەرەوە لەگەڵ ئێران
هەموو چاوەکان لەسەر کۆبوونەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێ جیهان كه بڕیاره ئه‌مرۆ یان سبه‌ی لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی ئێران بیكات، لەم کۆبوونەوەیەدا چارەنووسی ئێران بە فەرمی دیاری دەکرێت.
چونكه هه‌ڵبژارده‌ی عێراق چاوی له‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئێران به‌شداری نه‌كات له شوێنی ئێران به‌شداری بكات، به‌ڵام ئه‌مه هیچ گه‌ره‌نتیه‌كه‌ی نییه ته‌نیا داواكاری عێراقه چونكه هیچ رێسایه‌ك له فیفا نییه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بكشێته‌وه ئه‌وا هه‌ڵبژارده‌ی پاشكۆ دێته شوێنی فیفا خۆی بڕیار له‌وباره‌یه‌وه ده‌دات، به‌ڵام عێڕاق وه‌ك هیوایه‌ك سه‌یری ده‌كات.
رێکخەرانی مۆندیال لە مەکسیک چی دەڵێن؟
گابریێلا کۆیڤاس، نوێنەری مەکسیک بۆ ڕێکخستنی جامی جیهانی، نوێترین پێشهاتەکانی ئاشکرا کردووە و رایگەیاندووە:
تا ئێستا هیچ نووسراوێکی فەرمی لە فیفاوە نەگەیشتووە بۆ دواخستنی یارییەکەی عێراق لە پاشکۆ.
یارییەکە لە وادەی خۆیدا (31ـی مانگ) بەڕێوەدەچێت.
وەزارەتی دەرەوەی مەکسیک سەرقاڵی رێکارەکانی پێدانی ڤیزایە بۆ شاندی عێراق، بەو پێیەی یاساکانی ئەو وڵاتە توندن و تەنانەت یاریزانانیش دەبێت بە فەرمی داوای ڤیزا بکەن به‌شێك له ستاف و یاریزانان ڤیزایان وه‌رگرتووه.



