ئەوروپاچامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگفەڕەنسایاریگا

مباپێ لەنێوان لیۆنی ڕکابەری مێژوویی و بارسای زلهێز، یەکەمیان هەڵدەبژێرێت

یاریگانێت- کیلیان مباپێ ئەستێرەی لاوی پاریس سان جێرمان هیوای خواست بارسێلۆنا لەسەر دەستی لیۆن لە چامپیۆنس لیگ بکرێتە دەرەوە.

ئەگەرچی ڕکابەرییەکی مێژوویی و کلاسیکی لە نێوان یانەکەی مباپێ و لیۆندا هەیە، بەڵام لاوە فەڕەنسییەکە هیواخوازی ئەوەیە بارسای زلهێز لەسەر دەستی ڕکابەرەکەیان بکرێتە دەرەوە: “هەفتەی داهاتوو هاندەری لیۆن دەبم. دەخوازم ئەم وەرزە یانە فەڕەنسییەکان بگەنە دوورترین قۆناغەکانی پاڵەوانێتیە ئەورووپییەکان.” لێدوانی هێرشەبەرەکەی پی ئێس جی بوو بۆ وێستگەی RMCی فەڕەنسیی.

19ی ئەم مانگە بارسێلۆنا دەبێتە میوان میوانی لیۆنی فەڕەنسی لە یاری چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ.

شەوی ڕابردووش PSG بەبێ نێیمار و کاڤانی توانیان بە دوو گۆڵی خاوێن لە مانچێستەر یونایتدی خانەخوێ ببەنەوە. مباپێ یەکێک لە گۆڵەکانی یاریەکەی تۆمار کرد.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close