ئەوروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگفەڕەنسایاریگا

یوفا لە پای کردەوەی هاندەرانی مانچستەر لە دژی دی ماریا، لێکۆڵینەوەی دەست پێکرد

یاریگانێت- شەوی ڕابردوو لە یاری چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد میوانداری پاریس سانت جێرمانی فەڕەنسی کرد.

یانەی میوان توانیان خاوەن ماڵ لەبەرچاوی هاندەرانیان شەرمەزار بکەن و بە گۆڵی خاوێن یانەکەیان تووشی شکست بکەن. لەو یاریەی دی ماریا ئاستێکی بەرچاو پێشکەش بکات و هاوشان لەگەڵ مباپێ و هاوڕێکانیان بەرپرسیاریەتی نەبوونی نێیمار و کاڤانی لە ئەستۆ بگرن.

کۆی یاریەکە گرژی و توندوتیژی پێوە دیاربوو، ئەوە لە کاتێکدا دیماریا دەکەوتە بەر هێرشی زارەکی و هوتاف و هەندێ جاریش فڕێدانی شت لەلایەن هاندەرانی یانەکەی پێشووتریەوە.

ئەمڕۆ یوفا ئەوەیان درکاند کە لەپای ئەو هێرشانەی، بە تایبەت ‘فڕێدانی بۆتڵی پلاستیکی و شتیتر بۆ دیماریا’ لێکۆڵینەوە دەست پێدەکەن. بەوەش وەک لە میدیاکاندا هاتووە، یانە ئینگلیزیە ڕەنگە دووچاری سزا ببنەوە، ماددی یاخود یاریکردن بێ هانەدەرانیان.

پێشتریش مانگی ئۆکتۆبەر یانەی PSG سزادران لە ئەنجامی هەڵسوکەوتی لەم شێوەی هاندەرانیان لە دژی یانەی ڕێد ستارز بەلگرادی.

بۆ زانین، ئەنخێل دی ماریا ساڵی 2014 گرێبەستێکی بۆ ماوەی پێنج وەرز لەگەڵ شەیتانە سوورەکان واژۆ کرد بە بڕی 59.7 ملیۆن پاوەند کە یەک لە گرانترین گرێبەستەکان دادەنرا و بەرزترین مووچەی پێ دەدرا لە مێژووی یانەکانی ئینگلتەرا. دوای یەک ساڵ ئۆڵدترافۆردی بەرەو باخچەی شازادەکان بەجێ هێشت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close