ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگیاریگا

مارسێلۆ بەڵێنی بە سۆلاری داوە سێ کیلۆ لە کێشی دابەزێنێت

یاریگانێت- ترسی لە دەستدانی پێگەی سەرەکیی بە یەکجاریی، لەلای مارسێلۆی باڵی چەپی ڕیاڵ مەدرید وا دیارە بووەتە ڕاستییەک و یاریزانەکەش چیتر لە سەرەکیبوونی دڵنیا نییە، بەوپەێی سانتیاگۆ سۆلاری سێرخیۆ ڕیگیلۆنی لاوی لە چەند یاریەکدا تاقی کردۆتەوە و ئاماژەکان بۆ شوێنگرتنەوەی مارسێڵۆ بە تەواوی ڕوون بوونەتەوە.

ڕاهێنەرە ئەرژەنتینییەکە ڕۆڵ و کاریگەری مارسێلۆی هێشتا فەرامۆش نەکردووە و بە کاپتنی دووەم و هەروەها ڕەمزی یانەکەشی وەسف کرد. بەڵام هێشتاش دەیەوێت بەڕازیلییە ناسراوەکەی مێرەنگی بتوانێت بکۆشێت تا بگەڕێتەوە بۆ فۆرم و توانایی ئاسایی خۆی. ئەوەش لە گفتوگۆیەکی دووانەیی نێوانیان وتراوە پێش یاری کلاسیکۆ لە جامی شا.

سۆلاری باسی لە درەوشانەوە تواناکانی ڕیگیلۆنی بۆ کردووە و لە بەرامبەریشدا مارسێلۆ بەڵێنی بە ڕاهێنەر داوە سێ کیلۆ لە کێشی خۆی دابەزنێت و زیاتریش هەوڵ بدات و خۆی ماندوو بکات. بەوپێیەی پێشتر لە میدیاکاندا بە گوێرەی بەرپرسانی بواری جەستەیی ڕیاڵ مەدرید، 6 کیلۆی زیاتر کردووە لەو کێشەی ستانداردە بۆی دانراوە.

وەک پابەند بووبێت بە گفتەکەیەوە، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو لە کاتی پشووی یانەکە، مارسێکۆ هەر خۆی بە تەنیا چۆتە ڤالدێبێباسی شوێنی تایبەت بە ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ مەدرید و سەربەخۆ ڕاهێنانی کردووە. ڕۆژنامەی مارکا لە پێگە ئەلکترۆنییەکانی خۆیەوە وەک ژێدەری ئەم زانیاری و ئاخاوتنە دووکەسیانەی نێوان یاریزانەکە و ڕاهێنەرەکەی، باسی لە بابەتەکە کردووە.

ئەمشەو ڕیاڵ دەبێتە میوانی ئەژاکسی هۆڵەندی لە یاری چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ و کۆتا حیسابات لە دەستی سۆلاریە کە سوود لە توانای لاوێتی ڕێگیلۆن دەبەستێت یاخود پشت دەبەستێت بە ئەزموونە زۆرەکەی مارسێلۆ.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close