ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگخولەکانی دیکه‌یاریگا

کۆرتوا: ئێستا یانەکان زیاتر لێمان دەترسن

یاریگانێت- پێش یاری چوونیان لە قۆناغی کرانەدەرەوەی چامپیۆنس لیگ بەرامبەر ئەژاکسی هۆڵەندی، تایبۆت کۆرتوای گۆڵپارێزی ڕیاڵ مەدرید بە متمانەبوونەوە باسی لە دۆخی ئێستای یانەکەی کرد و ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێستا یانەکان زیاتر لێیان دەترسن لە چاو ماوەکانی ڕابردوودا کە مەدرید ماوەیەک ناجێگیری بەخۆوە دیبوو.

گۆڵپارێزەکە دەڵێت: “ئێستا تێبینی ئەوە دەکەم کە دەبینن قورستر بووە تا بتوانن لێمان ببەنەوە. لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو بە ماوەیەکی خراپدا تێپەڕ بووین، ئێستا کە دەبینن باش یاری دەکەین بۆیە زیاتر لێمان دەترسن.”

لە بارەی خواستی یانەکەوە بۆ کێبڕکێ کردن لەسەر نازناوەکانی ئەم وەرزە، بەلجیکییە نێودەوڵەتییەکەی مێرەنگی گوتی: “ئێمە لێرەین تا بۆ هەموو شتێک بجەنگین، لە نێویشیاندا جامی شا و خولی ئیسپانییش تا کۆتا ڕۆژەکانی، هەروەها چامپیۆنس لیگیش تا ئەو شوێنەی بتوانین.”

ئەمشەو یانە شاهانەکە دەبنە میوانی ئەژاکس و کۆرتواش باسی لە بەهێزی یانەی خانەخوێ کرد بە ناوهێنانی یاریزانانی وەک دالی بلند، دوسان تادیچ، حەکیم زیاش، ماتیاس دی لیخت و فرانکی دی یۆنگ.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close