ئیتاڵیا

فەرمی : ئینتەر کاپتنیی یانەکەی لە ئیکاردی سەندەوە

یاریگا-یانەی ئینتەرمیلان بەفەرمی رایگەیاند شارەی کاپتنی لە ماورۆ ئیکاردی سەندراوەتەوە.

ئیکاردی لە تەمەنێکی کەمدا بوو بە کاپتن بەهۆی ئاستە بەرزەکەی هێرشبەرە ئەرژەنتینییەکە، بەڵام لەم دواییەدا ناکۆکی لەگەڵ کارگێڕی یانەکە دروست کردووە و ئاستیشی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە. جگە لەوەی جار جار خۆی و بریکارەکەی باسی دەنگۆی رۆیشتنی دەکەن.

سەرەنجام ئەمڕۆ نێرازوری رایگەیاند لە ئێستاوە سەمیر هاندانۆڤیچ ی گۆڵپارێز ئەو رۆڵەی پێدەدرێت. سەمیر حەوت ساڵە گۆڵپارێزی ئینتەرە و لەو ماوەیەدا ٢٦١ یاری لەگەڵدا ئەنجامداوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close