ئیسپانیا

بارسێلۆنا نایەوێت داواكاریەكانی ڕاكیتیچ جێ بە جێ بكات

یاریگا- تا ئێستا داهاتووی ئیڤان ڕاكیتیچ یاریزانی هێڵی ناوەندی بارسێلۆنا ڕوون نیە، ڕۆژنامەكان دەڵێن بارسێلۆنا نایەوێت موچەكەی بەرز بكاتەوە و دەیەوێت هاوینی داهاتوو یانەكە جێبهێڵێت.

بۆندی ئەستێرە كرواتیەكە لەگەل بارسا ساڵی 2021 تەواو دەبێت، یاریزانەكە دەیەوێت بۆند نوێ بكاتەوە و موچەكەی بەرز بكەنەوە ئەگەر نا یانەكە جێ دەهێڵێت، لەكاتێكدا هاوینی ڕابردوو بۆندی پاریس سان جێرمانی ڕەتكردەوە بە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی ئیسپانی ئاماژەی بەوە كرد كە یاریزانەك چەندین بۆندی پێشكەش كراوە ، لەكاتێكدا ئیدارەی بارسێلۆنا پێیان ڕاگەیاندووە كەوا موچەكەی بەرز ناكرێتەوە.

ئیڤان ڕاكیتیچ یاریزانێكی سەرەكی پێكهاتەی ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسێلۆنایە و نایەوێت لە یانەكە بڕوات.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close