ئینگلتەراچامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگگرنگترین

سۆڵشایەر: پاریس ئاستێک لە سەروو ئێمەوەن و هیچم پێناکرێت لەگەڵ سانچێز

 

یاریگا-ئۆلی گونار سۆڵشایەر دوای شکستەکەیان بەرامبەر پاریس دان بە دوو راستی تاڵدا دەنێت.

سۆڵشایەر لە سەرەتای دەستبەکاربوونییەوە لەگەڵ مان یونایتد لە مانگی ١٢ـەوە تامی شکستی نەکردبوو، بەڵام پاریس سان جێرمان لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا و بە بێ کاڤانی و نێیمار شکستیان پێهێنان.  سۆڵشایەر لەوبارەیەوە وتی “لە ئاستی پێویستدا نەبووین بەڵام لەبەر ئەوە بوو کە ئەوان ئاستێک سەروو ئێمەن.ئێمە لە بارودۆخ و ئەنجامی باشداین بەڵام ئەوان خاوەنی تیمێکی گەورە و بەهێزن و لە پاڵێوراوەکانن بۆ بردنەوەی جامەکە، ئاستی ئەوان ئەو ئامانجەیە کە دەبێت ئێمە وەک یانەیەک پێی بگەین”.

ناوبراو دانی بە راستییەکی دیکەدا نا و رایگەیاند هیچی پێناکرێت بۆ باشکردنی ئاستی سانچێز و وتی “من هیچم پێناکرێت لەگەڵیدا، ئەو دەبێت هەوڵبدات خۆی بدۆزێتەوە و دەشزانین لەناخەوە یاریزانێکی گەورەیە. لە ئێستادا مارسیاڵ و لینگارد لە پێکهاتەی سەرەکیدان بەڵام کاتێک ئەوان ناتوانن بەردەوام بن دەبێت شێوازێکی تر هەبێت بتوانین لە یاری بەردەوام بێت”.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close