چامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگ

کاسیاس: ئێمە دەگەینە قۆناغی چارەگی کۆتایی

یاریگا-ئیکەر کاسیاس گۆڵپارێزی یانەی پۆرتۆ باسی یارییەکەی شەوی رابردوویان دەکات و دەڵێت متمانەی تەواویان بەخۆیان هەیە بگەنە قۆناغی هەشت سەرەڕای دۆڕان بەرامبەر رۆما بە ئەنجامی ٢-١.

کاسیاسی ٣٧ ساڵ چوارەم وەرزەی لەگەڵ پۆرتۆ بەڕێدەکات و سەبارەت بە یارییەکەی رۆما وتی “بەدڵنیاییەوە بۆ ئەوە نەهاتینە خاکی رۆما تاوەکو تووشی شکست بین بەڵام یارییەکی هاسەنگ بوو. گۆڵێکما لێ تۆمارکرا و دواتر بێ بەخت بووین لە گۆڵی دووهەم کە تۆپ بەر ستون کەوت و گەڕانەوە بەر قاچی ئەوان، بەڵام ئەمە روودەدات لە تۆپی. پێم وایە بە تۆمارکردنی گۆڵێک لە خاکی ئەواندا دادوەریمان بۆ گەڕایەوە و شایستەی ئەوە بووین لەو یارییە. راستە رۆما لە چوار پلەکەی پێشەوەی خولی ئیتاڵیدا بەڵام خاوەنی یاریزانی بەتوانان و دەمانزانی ئاسان نابێت. متمانەی تەواومان بەخۆمان هەیە لە یاری دووهەمدا سەربکەوین و بگەینە قۆناغی داهاتوو”.

پۆرتۆ پێویستی بە بردنەوەیە بە ئەنجامی ١-٠ تاوەکو بگاتە قۆناغی هەشت لە یاری گەڕانەوەدا کە لە ٦-٣دا ئەنجام دەدرێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close