چامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگ

ئێمباپێ ژمارەیەکی رۆناڵدۆی بەڕازیلی یەکساندەکاتەوە

 یاریگا-کایلیان ئێمباپێ ئەستێرەی لاوی پاریس، شەوی رابردوو ژمارەیەکی رۆناڵدۆ دالیمای بەڕازیلی یەکسانکردەوە.

بەو گۆڵەی ئێمباپێ لە مانچستەریونایتدی تۆمارکرد، کۆی گۆڵەکانی گەیاندە ١٤ گۆڵ لە خولی پاڵەوانەکاندا ئەوەش تەنها لە ٢٠ بەشداریکردنی ئاسکە فەڕەنسییەکە. لە بەرامبەردا رۆناڵدۆی بەڕازیلی تەنیا ١٤ گۆڵی لەو پاڵەوانێتییە تۆمارکرد و لە تەواوی کاروانی وەرزشیدا ٤٠ یاری ئەنجامدا بەهۆی پێکانی بەردەوام بە تایبەت لە کاتی یارییەکانی ئەو خولەدا.

خولی پاڵەوانەکان تاکە ناسناوە دیاردە لێی بێبەش بوو بەڵام ئەوەی بە رۆناڵدۆ کرا و ئێمباپێ تێیدا سەرکەوتونەبوو ئەوەبوو بلیمەتەکەی سەدەی رابردوو بەر لە ٢٠ ساڵی خاوەنی باڵۆن دۆر بوو.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close