ئاسیائەوروپائیتاڵیابازاری گواستنەوە
” یانەیەکی ئیتاڵی چاوەڕێ وەڵامی گۆڵکاری ئاسیایە “
یاریگا–
دوای پێشکەش کردنی ئاستێکی باش و بەدەست هێنانی ناسناوی گۆڵکاری جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2019, مەعەز عەلی هێرشبەری هەڵبژاردەی قەتەر بۆتە ئامانجی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی.
بەرپرسی راگەیاندنی هەڵبژاردەی قەتەر ئاشکرای دەکات قسەی لەگەڵ ئەم هێرشبەرە کردووە و ئەویش پشت راستی کردۆتەوە کە رۆسێنەری ئۆفەرێکی پێش کەش کردووە و دەیەوێت رێکارە یاساییەکان بگرێتە بەر بۆ کۆتایی هێنان بەم پرۆژەیە، هەربۆیە چاوەڕێ دەکرێت هاوینی داهاتوو ئەم یاریزانە بچێتە سێریائەی.
مەعەز لە ریزەکانی یانەی دوحەیلی وڵاتەکەی یاری دەکات و بەرپرسانی ئەم یانەیەش رێگری لە چوونی ئەم یاریزانە بۆ ئەوروپا ناکەن.