ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

کۆرتوا نهێنییەکانی ژووری جلگۆڕین ئاشکرا دەکات وەڵامێكی تووندی میدیاكان ده‌داته‌وه‌

ئامارێکی مێژوویی بۆ کۆرتوا

Yariga App

یاریگا –

تیبۆ کۆرتوا، گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ مەدرید، هێرشێکی توندی کردە سەر میدیاکاران و رۆژنامەنووسانی ئیسپانیا ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە کە گوایە یاریزانەکان هۆکاری دەرکردنی چابی ئاڵۆنسۆی راهێنەر بووبن.

ئەم لێدوانانەی کۆرتوا دوای سەرکەوتنە گەورەکەی ریاڵ مەدرید هات بە ئەنجامی (3-0) بەسەر مانچێستەر سیتی لە یاریی چوونی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ.

ئامارێکی مێژوویی بۆ کۆرتوا

لە یارییەکەدا، گۆڵپارێزە بەلجیکییەکە پاسێکی یەکلاکەرەوەی دایە فێدێریکۆ ڤاڵڤێردی بۆ تۆمارکردنی گۆڵی یەکەم کە ڤاڵڤێردی هاتریکی له‌ یارییه‌كه‌ كرد.

ئەمە دووەم ئەسیستی کۆرتوایە لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا پێشتر ئەسیستێکی بۆ ئێمباپێ کردبوو بەرامبەر کایرات، بەمەش بووە دووەم گۆڵپارێز لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا کە زیاتر لە ئەسیستێک لە یەک وەرزدا بکات، لە دوای مۆلینای گۆڵپارێزی دیپۆرتیڤۆ لاکۆرۆنیا (2003-2004).

“لەگەڵ سیتی هەموو شتێک ئەگەرە”

کۆرتوا سەبارەت بەم ئامارە و شێوازی یارییەکە گوتی،

“ئێمە ئەمڕۆ هەلەکەمان قۆستەوە. یاریکردن بەرامبەر ئەو تیپانەی هێڵی بەرگرییان دەبەنە پێشەوە ئاسانترە، بەڵام لە لالیگا کە تیپەکان بەرگرییان دادەخەن، ئاڵۆزترە. زۆر دڵخۆشم بە ئاستی خۆم و تیپەکەش.”

هۆشداریشی دا کە هێشتا یاریی گەڕانەوە ماوە:

“ئەمە ئەنجامێکی باشە، بەڵام تەنها یەک هەنگاوە. من شکستەکانی رابردووم لە یاریگای ئیتیحاد لەبیرە و لەگەڵ سیتی هەموو شتێک ئەگەری روودانی هەیە.”

وەڵامدانەوەی رەخنەکان: “ئێمە لە مەریخ ناژین”

کاتێک پرسیاری لێکرا ئایا یاریزانەکان هەست بە ئارەزووی تۆڵەسەندنەوە دەکەن لە میدیاکان، کۆرتوا بە پێکەنینەوە گوتی،


“ئێمە ئەوە ناخوێنینەوە کە ئێوە دەیڵێن، بێگومان هەندێک شتمان پێدەگات، ئێمە لەسەر مەریخ ناژین، بەڵام سەرنج ناخەینە سەر قسەکانتان، ئێوە شتانێک دەڵێن کە پێتان وایە راستە، بەڵام وانین. روونە کە کەس بە ئاشکرا رەتیان ناکاتەوە، بەڵام شتانێکم خوێندووەتەوە، ئەوە کاری ئێوەیە و رێزی لێدەگرم.”

“ئێمە منداڵ نین و بڕیاردەریش نین”

لە وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی کە یاریزانەکان لە ژووری جلگۆڕین هەرچییەکیان بوێت دەیکەن، کۆرتوا بە توندی وه‌ڵامدی دایوه‌ و رایگه‌یاند،

“ئێوە وا بیردەکەنەوە کە ئێمە لە دایەنگەی منداڵانین و چی بمانەوێت دەیکەین. نەخێر وانییە. ئێمە ڕێز لە ڕاهێنەران و ستاف و هەمووان دەگرین. رەخنەی نادادپەروەرانەی زۆر هەن، هەندێکیشیان دادپەروەرانەن. کاتێک خراپ یاری دەکەین وەک بەرامبەر سێڵتا و خێتافی بەرپرسیارێتییەکە هەڵدەگرین.”

سەبارەت بە دەرکردنی چابی ئاڵۆنسۆ و قسەی ئەوەی یاریزانەکان دژی تاکتیک و ڤیدیۆن، روونیکردەوە:

“کەس هەوڵی نەداوە چابی دەربکات. دەڵێن ئێمە حەزمان لە تاکتیک و ڤیدیۆ نییە، من لەگەڵ کۆنتی راهێنانم کردووە و یەک کاتژمێری تەواو سەیری ڤیدیۆم دەکرد. گرنگیم نەدەدا چونکە ئێمە پیشەگەرین و ئەمە کارەکەمە. گومان لە پیشەگەریی ئێمە کرا، چەند مانگێکی سەرەتای چابی باش بوو، دواتر کەوتینە قۆناخێکی قورسەوە، بەڵام ئێمە بڕیاردەر نین لە یانەکە، ڕاهێنەر بڕیاردەرە و دەبێت رێزی بگرین.

بابەتی زیاتر

Back to top button