چامپیۆنزلیگگرنگترین

دۆناروما پەیامێکی کورت بەڵام پڕ ئومێد بە هاندەرانی مان سیتی دەدات

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو ریال مەدرید بە 3 گۆڵی بێ وەڵام لە مانچێستەر سیتی بردەوە لە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ.

هەرسێ گۆڵەکەی مەدرید فێدریکۆ ڤاڵڤێردی لە گێمی یەکەم تۆماریکرد. ئەگەرچی یانە شاهانەکە لە گێمی دووەم دەرفەتیان بۆ رەخسایەوە ئەنجامەکە گەورەتر بکەن کاتێک لێدانێکی سزایان بۆ گیرا و ڤینیسیوس جونیۆر جێبەجێی کرد، بەڵام جیانلویجی دۆناروما سەرکەوتووبوو لە گەڕانەوەی.

دوای یارییەکە گۆڵپارێزە ئیتاڵیەکە بە متمانە بەخۆبوونێکی زۆرەوە کورتە پەیامێکی بۆ میدیا دا و وتی

هێشتا یەکلایی نەبووەتەوە (گەیشتن بە چارەکی کۆتایی). یەڵڵا، بۆ پێشەوە.

 

یاریی گەڕانەوە سێشەممەی هەفتەی داهاتوو لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە یانە ئینگلیزیەکە دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button