چامپیۆنزلیگگرنگترین

فەرمی؛ ڤینیسیوس جونیۆر ژمارە ئەفسووناوییەکەی رۆناڵدۆی یەکسانکردەوە

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیوس جونیۆر بەفەرمی ژمارەیەکی ئەفسووناویی کریستیانۆ رۆناڵدۆی یەکسانکردەوە لە چامپیۆنزلیگ.

ئەمشەو لە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ ریال مەدرید میوانداریی مانچێستەر سیتی کرد و توانی 3-0 لە میوانە زلهێزەکەی بباتەوە، ئەوە سەرەڕای هەبوونی پێکانێکی زۆر لە ریزکەنای مەدرید. لەوانە کیلیان ئێمباپێی ئەستێرەی یەکەمی شاهانەکان.

لە شەوە مەزنەکەی نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ فیدیریکۆ ڤاڵڤێردی پیاوی یارییەکە بوو کە توانی هەر لە گێمی یەکەم هەرسێ گۆڵەکەی ریال مەدرید تۆمار بکات و خۆی بکاتە خاوەنی هاتریکێکی مێژوویی.

بەڵام هاوکات بۆ ڤینیسیۆس جونیۆریش شەوێکی مێژوویی بوو، سەرەڕای لەدەستدانی لێدانێکی سزا، بەوەی ئەسێستی گۆڵی دووەمی بۆ ڤاڵڤێری کرد و بووە خاوەنی 31 ئەسێست لە مێژوویی پاڵەوانێتیەکە.

بەوەش ئەستێرە بەڕازیلیەکە بەفەرمی ژمارەکەی رۆناڵدۆی ئەفسانەیی مێژوویی یانەکەی یەکسانکردەوە کە ئەویش هەمان ژمارەی ئەسێستی هەبوو تا ئەوکاتەی ریالی جێهێشت.

تیمەکەی ئالڤارۆ ئاربێلوا شەممەی داهاتوو میوانداریی ئێڵچی دەکەن لە هەفتەی 28ی خولی ئیسپانی. دوو رۆژ دواتر دەبنە میوانی سیتی لە یاریی گەڕانەوە بۆ یەکلابوونەوەی بلیتی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button