ئیتاڵیاگرنگترین

یۆڤی پێش کڕینی رۆناڵدۆ چاوی لە یاریزانێکی دیکە بووە

فابیۆ پاراتیسی، بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی یۆڤانتۆس ئاشکرایکردووە، یانەکەی نیازی هەبووە ماورۆ ئیکاری پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆ بکڕێت.

لە لێدوانێکیدا بۆ گازێتا دێلۆ سپۆرت، پاراتیسی رایگەیاندووە:

“لە سەرەتای مانگی شەش، بەڕێوەبەران کۆبوونەوەیەکیان  کرد”

“قسە لەسەر چوونە دەرەوەی یۆڤانتۆس کرا کاتێک بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو کرایە دەرەوەی چامپیۆنزلیگ”

“دەبوو شتێک بکەین کە یاریزانانمان هان بدەین”

“دوو رێگا هەبوو کە یانەکە هان بدەین و ورەیان بەرزبکەینەوە، یەکەمیان کڕینی ئیکاردی بوو، دووەمیان کڕینی رۆناڵدۆ بوو”

“پێمان وابوو کڕینی مێسی زۆر سەخت دەبوو، بۆ نەیماریش مەحاڵ بوو”

ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت، لە دوای سەرنەکەوتنیان لە کڕینی ئیکاردی، یانەکە رۆناڵدۆی گواستوەتەوه‌.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close