ئه‌ڵمانیاگرنگترین

پێکانی ئەستێرەیەکی بایرن میونشن بووەتەجێی نیگەرانی یانەکە

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو بایرن میونشن هێزی خۆی پیشانی رکابەرە گەورەکانی ئەوروپا دا کاتێک لە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ 1-6 لە ئاتالانتای بردەوە.

سەرباری دڵخۆشیی یانەکە بە بردنەوە گەورەکە، هاوکات بەبێ نیگەرانییش نەبوو کاتێ سێ ئەستێرەی هەر لەو یارییەدا تووشی پێکان بوون کە ئالفۆنسۆ دەیڤس (کرژبوونی ماسوولکەی قاچی راستی)، جۆناس ئێربیگی گۆڵپارێز (شڵەقانی مێشک بەهۆی بەرکەوتنەوە) و جەمال موسیالا بوون. بایرن لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا ئەو دۆخەی پشتڕاستکردەوە، بەڵام لە هەموویان زیاتر کە مایەی نیگەرانی یانە ئەڵمانییەکەیە، پێکانەکەی موسیالایە.


دوای یارییەکە بایرن میونشن رایگەیاند جەمال لە پاژنەی چەپیدا دووچاری پێکان هاتووە. دواتر و دوای پشکنینەکان ئاشکرایان کرد هەمان ئەو پێکانەیە لە هاوینی رابردوو دووچاری بوو کە بەهۆیەوە چەند مانگێک لە یاریکردن دوورکەوتەوە.

ئەگەرچی هێشتا ماوەی دوورکەوتنەوەی سێ ئەستێرەکەیان بەفەرمی رانەگەیاندووە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت هیچ سەرکێشیەکیان پێوە نەکات بەتایبەت کە دۆخیان لە خولی ئەڵمانی ئێجگار باشە و بە 11 خاڵ لەپێش نزیکترین رکابەریانەوەن کە بۆروسیا دۆرتموندە. شەممەی داهاتووش لە گەڕی 26ی خولەکە دەبنە میوانی بایەر لیڤەرکوزن. پێدەچێت ڤینسینت کۆمپانی پشوویان پێبدات تا دڵنیابوونەوەی تەواوەتی لە ئاستی پێکانەکانیان.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button