
یاریگا –
تۆتنهام بە راهێنەرایەتی ئیگۆر تودۆر ئەنجامەکانیان لە خراپەوە بەرەو خراپتر دەڕوات و شەوی رابردووش دووچاری شکستێکی سەخت 5-2 هاتن لەسەردەستی ئاتلێتیکۆ مەدرید.
شەوی رابردوو یانە لەندەنیەکە لە یاریی چوونی قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ، ئەو پاڵەوانیتیەکەی کە تێیدا ئەنجامەکانیان جیاواز لە پرێمەرلیگ، تا رادەیەکی زۆر ئەرێنی بوو لەم وەرزە، بووە میوانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و بە دۆڕادنێکی سەخت گەڕانەوە بۆ لەندەن.
تودۆر کە 13ی مانگی رابردوو پۆستی راهێنەرایەتی سپێرسی لەدوای تۆماس فڕانک وەرگرت، ئەنجامەکانی هێندەر خراپە کە یانەکەی لە پلەی 16ی پرێمەرلیگ گیراساوەتەوە، هێندە نزیکبووەتەوە لە ناوچەی دابەزین بە جیاوازیی تەنها یەک خاڵ لەو ناوچەیە. دوای دۆڕاندنەکە لەبارەی ئەگەری دوورخستنەوەی وتی
شتەکە تەنها پەیوەست نییە بە منەوە. دەبێت ئارامبین، کەمتر قسە بکەین. باشتر وایە کەمتر قسەبکەین. ئێستا ئەو ساتە نییە کە هەوڵبدەین روونکردنەوەی گەورە بدەین.
🚨 Igor Tudor on possibility of getting sacked: “It’s not about me. We need to stay calm. Less talking”.
“Better less talking. Now is not the moment to try and give a big explanation”. pic.twitter.com/DTkEyWrEms
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) March 11, 2026



