ئەوروپائیسپانیایاریگا

مارسێلۆ: دۆخی من ئێستا لە ژووری خۆگۆڕین وایە ‘ها! سڵاو و خوات لەگەڵ..’

یاریگانێت- لە تازەترین چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی Esporte Interativoی بەڕازیلیدا، مارسێلۆی یاریزانی باڵی چەپی ڕیاڵ مەدرید باسی لە ڕەوشی ئێستای خۆی کرد لە ژووری جلگۆڕینەکانی یانەکەی.

دوای ڕۆشتنی کیکۆ کاسیای گۆڵپارێزی یەدەکی یانەی شاهانە و پێوەندی کردنی بە یانەی لیدزە یونایتدەوە، وا دیارە بەڕازیلییەکە کەس پەی نابات گفتوگۆی لەگەڵدا بکات لە ژووری خۆگۆڕین، وتی: “کاسیا ڕۆشت کە زۆر لێوەی نزیک بووم. لە ژووری یاریزانان ئەو لەتەنیشت منەوە دادەنیشت. هەر من دەگەشتمە ژوورەکە وا دەمبینی کاسیای لێیە و دانیشتووە.”

وەک بڵێی لەم ئان و ساتەدا هەستکردن بە تەنیایی باڵی بەسەر مارسێلۆدا کێشابێت و ڕۆشتنی کاسیا بۆشاییەکی بۆ ئەم دروست کردبێت، دەڵێت: “بەڵام لە ئێستادا کەسم لە تەنیشتەوە نییە. هیچ کەسێکی لێ نییە. لەولامەوە گاریس بەیڵ هەیە، بەڵام هیچ ناڵێت. تەنها بە ئینگیزی قسان دەکات. دەی ئیتر بهێننە پێش چاوی خۆتان داخۆ چۆنبێت ڕەوشەکە! دۆخی من لە ئێستادا لە ژووری جلگۆڕین  وایە: ‘ ها! سڵاو و خوات لەگەڵ…’ “

ئەم قسانەی مارسێلۆ ڕەنگە جۆرێک لە سەرسوڕمان لای هەوادارانی یانە مەدریدیەکە دروست بکات بەوەی پێشبینی نەکراوبێت مارسێلۆ پەیوەندیەکی لەم چەشنەی لەگەڵ گۆڵپارێزی ناوبراودا هەبووبێت. هەروەها دوو یاریزانی هاونیشتیمانی خۆشی، کاسیمێرۆ و ڤینیسیۆس جونیۆر بوونیان هەیە. ئەمانە و جگە لەوەی کە هەموان ئاشنا بوون بە پێوەندییە توندوتۆڵەکەی لەگەڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی هێرشبەری پێشوویان کە بەرەو یۆڤێنتۆس جێی هێشتن.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close