ئەڵمانیائەوروپائینگلتەراچامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگ

گورزێکی دیکە بەر بورووسیا دۆرتمۆند کەوت

یاریگا
تەنها چەند کاتژمێرێک دوای بڵاوبونەوەی هەواڵی بەشداری نەکردنی مارکۆ ریۆس بۆ یاری بەرامبەر تۆتێنهام، ئەمجارەیان هەواڵی بەشداری نەکردنی ئالکاسێر بڵاوکرایەوە.

رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی بڵاویکردەوە شاندی زەردەواڵەکان لە کاتێکدا گەشتی لەندەنی کردووە بۆ رووبەرووبونەوەی تۆتێنهام، پاکۆ ئالکاسێر هێرشبەری ئەم یانەیە بە هۆی ئەو پێکانەی لە شانی تووشی بووە نەیتوانی یاوەری شاندی یانەکەی بکات، بەم شێوەیە گۆڵکارە ئیسپانیەکەش ناتوانێت بەشداری ئەم یارییە بکات.

بێجگە لەم دوو یاریزانە دوو یاریزانی دیکەی یانەی ئەڵمانی بە هۆی پێکان گەشتیان نەکردووە، ئەوانیش ڤایگێل و پیچیکن.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close