ئەڵمانیابازاری گواستنەوەگرنگترین

بیڵد: ریاڵ مەدرید ٤٥ ملیۆن یۆرۆی پێشکەشکردووە بۆ رفاندنی ئامانجەکەی بارسا

 

یاریگا-رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاشكرایکرد ریاڵ مەدرید گرێبەستێکی ناردووە بۆ یانەی ئینتراخت فرانکفۆرت بۆ هێرشبەرێکی یانەکەیان کە لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرز نیشان دەدات.

لە سەرەتادا  بارسێلۆنا هاتەسەر هێڵ بۆ بەدەستهێنانی لوکا جۆڤیچی ٢١ ساڵ و پێشبینی دەکرا گرێبەستی ئەو یانەیە لە دەوروبەری ٣٥ ملیۆن یۆرۆ دابێت بەڵام بەر لەوەی ئەوان بەفەرمی بچنە پێش. بیڵد ئاشکرایکرد مەدرید ٤٥ ملیۆن یۆرۆی بۆ ئامادەکردووە.

سەرچاوە ئەڵمانییەکە دەشڵیت ناوبرا لە مانگی ١٢دا وتوویەتی ئەگەر ئینتراخت فرانکفورت بگاتە خولی پاڵەوانەکان ئەوا ناچێتە هیچ یانەیەکی دیکە.

لوکا لە بۆسنە لە دایکبووە و رەگەزنامەی سڕبیای هەیە. سەرەڕای بچووکی تەمەنی، گۆڵکاری ئەم وەرزەی خولی ئەڵمانیا تا ئێستا بە ١٤ گۆڵ.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close