ئەوروپائیسپانیا

ئەمڕۆ سیمیۆنێ دوو هەواڵی خۆشی پێگەیشتووە

یاریگا
دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئەمرؤ دوو هەواڵی خۆشی پێگەیشت، ئەوەی یەکەمیان لە دایک بوونی پێنجەم منداڵی و ئەوەی دووەمیشیان گەڕانەوەی دیێگۆ کۆستا لە پێکانەکەی بوو.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردەوە هێرشبەری ئیسپانی یانەی مەدرید دوای ئەوەی بۆ ماوەی 69 رۆژ بە هۆی پێکان لە یاریگاکان دوورکەوتەوە، ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە و پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو بەشداری یاری یانەکەی بکاتەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە ئەگەرێکی زۆر هەیە کۆستا بۆ یارییەکەی بەرامبەر یۆڤێنتۆس لە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close