ئیسپانیا

ئەربیلوا: هیوادارم بە زووترین كات میسی واز لە یاریكردن بهێنێت

یاریگا- ئەلڤارۆ ئەربیلوا یاریزانی پێشووی ڕیاڵ مەدرید هیوادارە بە زووترین كات لیۆنێل میسی ئەفسانەی بارسێلۆنا واز لە یاریكردن بهێنێت.

لە لێدوانەكانیدا بۆ بەرنامەی شیرنگیتۆ ئەربیلوا ووتی: بێگومان لیۆنێل یاریزانێكی زۆرباشە، بەڵام من چێژ لە یاریكردنی وەرناگرم، لەو باوەڕەشدا نیم چێژی لێ وەربگرم لە داهاتووشدا.

یاریزانە ئیسپانیەكە بەردەوام بوو ووتی: هیوادارم بە زووترین كات واز لە یاریكردن بهێنێت ، ڕۆژەكان ئەژمێرم تا ئەو كاتە بێت، ڕقم لە بارسێلۆنا نیە، بەڵام هیوادارم هەموو شتێك لەدەست بدەن، تەنانەت لە ڕاهێنانەكانیشدا بدۆڕین، هیوادارم نەگەنە قۆناغی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا .

لە كۆتاییدا ووتی: بارسێلۆنا یانەیەكی گەورەیە، بەڵام كاتێك لە پاڵەوانیەتیەكدایە كە ڕیاڵ مەدریدی تێدایە هیوادارم ڕیاڵ لەوان باشتر بێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close