ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگگرنگترین

کەس لێی تێناگات؛ دێ خیا پاڵپشتی کینسکی دەکات

Yariga App

یاریگا –

دەیڤد دێ خیا پاڵپشتی خۆی بۆ ئانتۆنین کینسکی، گۆڵپارێزی لاوی تۆتنهام نیشاندا، کە لە یارییەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید رووبەڕووی دۆخێکی ناهەموار بووەوە.

ئانتۆنین کینسکی، گۆڵپارێزی لاوی تۆتنهام لە خولەکی 18 یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید گۆڕانکاریی پێکراو و گوگلیلمۆ ڤیکاریۆی ئیتاڵی شوێنی گرتەوە. لە سێ گۆڵی سەرەتای یارییەکە، کینسکی دوو هەڵەی کوشندەی کرد.

گۆڵپارێزە ئیسپانییەکەی فیۆرێنتینا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X پەیامێکی پۆست کرد و پاڵپشتی گۆڵپارێزە 22 ساڵییەکەی تۆتنهام دەکات. دێ خیا دەزانێت ئەو ساتانە بۆ گۆڵپارێز چەندێک سەختە و نووسیویەتی:
کەس ناتوانێت تێبگات چەندێک سەختە لەم دۆخەدا یاریی بکەیت ئەگەر گۆڵپارێز نەبووبێت. سەرت بەرز بکەوە و جارێکی دیکە دەرفەتی سەرکەوتنت دەبێت.


دێ خیا کە لە ئەکادیمیای ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە پێگەیشتووە، رەنگە چێژی لە سەرکەوتنی تیمەکەی پێشووی بینیبێت، بەڵام لە هەمان کاتدا هاوسۆزی کینسکیش بووە. لە ماوەی کاروانی وەرزشیی خۆیدا، بەتایبەت لە مانچێستەر یونایتد ئەویش ئەزموونی دۆخی سەختی کردووە، دوای کردنی هەڵەی کوشندە کە لە ئینگلتەرا و ئیسپانیا رەخنەی لێگیراوە.

جۆو هارت، گۆڵپارێزی پێشووی ئینگلتەرا کە ئێستا وەکوو شیکەرەوەیەک بۆ کەناڵی TNT Sports کار دەکات، بەهەمان شێوە کاردانەوەی هەبوو و گوتی:
بەتەواوی دڵم بۆی شکاوە، 14 خولەکی سامناکی بەڕێکرد، ئەو خزانە و گۆڵی سێیەم، نازانم چی بڵێم، بۆی تاساوم.

دێ خیا خودی خۆی لە کاروانی وەرزشییدا بەسەر چەندین ساتی سەختدا زاڵبووە و ئێستاش یەکێکە لە گرنگترین یاریزانەکان بۆ فیۆرێنتینا. ئاستی ئەو زۆر گرنگ بووە لە ساتە باشەکان و ئەم وەرزەش کە تیمەکە شەڕی دانەبەزین دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button