ئیسپانیاگرنگترین

پێرێز: خاوەنی باشترین هێرشبەری جیهانین

یاریگا- سەرۆكی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی فلۆرنتینۆ پێرێز ڕایگەیاند كە یانەكەی بۆند لەگەل هیچ هێرشبەرێك واژۆ ناكات، بۆ هەڵگرتنی ژمارە 9ی یانەكەی و بنزێما بە باشترین هێرشبەر دیاری دەكات.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە یانەكە بۆند لەگەل هێرشبەرێك واژۆ بكات، بۆ شوێنگرەوەی بنزێما ووتی: گوێم لێ بووە لە زۆر شوێن ، كە ڕیاڵ مەدرید پێوویستی بە هێرشبەرە ، لە ئێستادا بە شێوەیەكی ئاشكرا دیارە كە كەریم بنزێما باشترین هێرشبەری جیهانە.

وەك ئاشكرایە لە چەند یاری ڕابردووی ڕیاڵ مەدرید كەریم بنزێما ئاستێكی باشی لەگەل یانەكەی پێشكەشكردووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close