ئیتاڵیائینگلتەرابازاری گواستنەوە

نامەی ماڵئاوایی رامسی بۆ هاندەرانی ئارسناڵ

یاریگا-دوێنێ شەو بەفەرمی رایگەیاندرا ئارۆن رامسی گرێبەستێکی لەگەڵ یانەی یوڤێنتۆس واژۆکردووە تاوەکو ناوەڕاستکارە وێڵزییەکە هاوینی داهاتوو پەیوەندییان پێوەبکات.

رامسی ئەمڕۆ نامەیەکی ماڵئاوایی بڵاوکردەوە ئەمە دەقەکەیەتی

وەک دەزانن گرێبەستێکی پێشینەم لەگەڵ یانەی یوڤێنتۆس واژۆکردووە. دەمەوێت پەیامێک بۆ ئەو هاندەرانەی ئارسناڵ بنێرم کە زۆر دڵسۆز و پشتیوانم بوون. ئێوە لە هەرزەکاریمەوە لەگەڵمدا بوون لە هەموو بەرزی و نزمییەک. بەدڵێکی قورسەوە دوای ١١ ماڵئاواییان لێدەکەم و باکوری لەندەن جێدەهێڵم. سوپاس بۆ ئێوە. بەردەوام دەبم لەوەی ١٠٠٪ی خۆم پێشکەشبکەم و هیوادارم ئەم وەرزە بە سەرکەوتویی بەکۆتا بهێنین بەر لەوەی رووبکەمە تورین بۆ دەستپێکی بەشێکی تازەی ژیانم. لەگەڵ رێز و سڵاوم.

رامسی گرێبەستێکی تاوەکو ٢٠٢٣ لەگەڵ بیانکۆنێری واژۆکردووە و بە موچەی ٤٠٠ هەزار پاوەندی هەفتانە دەبێتە یەکێک لە خاوەن بەرزترین موچەکان لە تۆپی پێ دا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close