چامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگ

توخێل: واز لە ئێمباپێ بهێنن

یاریگا-

تۆماس توخێل رەشبینە بە یارییەکەی ئەمڕۆی پاریس بەرامبەر مانچستەریونایتد لە خولی پاڵەوانەکانداو باسی ئەستەمی ئەرکەکەی دەکات.

لە یەکەم رۆژی قۆناغی ١٦ی خولەکەدا، پاریس لە یارییەکی بەهێزدا دەبێتە میوانی شەیتانە سوورەکان. توخێلی راهێنەری یانە فەڕەنسییەکەش چەند رۆژێکە بە رەشبینی باسی ئەو یارییە دەکات. ئەمڕۆش وتی “نابێت فشار بخەینە سەر ئێمباپێ و وازی لێبهێنن،  ئەو ناتوانێت جێگەی نێیمار  وکاڤانی بگرێتەوە. پێویستە بە ئازادانە یاری بکات. ئەو دەیەوێت گەشە بکات و ئەمڕۆش کاتێکی باشە بۆ ئەوە .

سەبارەت بە تیمی بەرامبەریش وتی “یونایتد بە برەو و ئازایەتییەوە دێنە نێو یاریگا،خاوەنی یاریزانی بەتوانای وەک پۆگبا و راشفۆردن کە دەتوانن جیاوازی دروست بکەن، بۆیە دەبێت لە باشترین ئاستی خۆماندا بین تاوەکو لێیان ببەینەوە و یارییەکی زەحمەت دەبێت. پێم وایە چانسی هەردوولا بۆ بردنەوە وەک یەکە”.

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close