گرنگترین
فەرمى: مۆرینهۆ دەستدەکات بە ئەرکێکى نوێ
یاریگانێت – دواى دوورخرانەوەى لە ئەرکى ڕاهێنەرایەتى مانچێستەر یونایتد و دواتر بوون بە شیکەرەوە لە کەناڵى بین سپۆرتس بۆ ماوەیەکى کەم، مۆرینهۆى پۆرتوگالى ئەرکێکى نوێ لەئەستۆ دەگرێ.
سپێشەل وەن لە ئەرکێکى نوێدا دەبێت بە پێشەکەشکار و بەرنامەیەکى تۆپى پێ لە کەناڵى بەنێوبانگى (RT)ى رووسى پێشەکەشدەکات. بەرنامەکەى خۆزێ بەناوى (On Touchline with José Mourinho) دەبێت و بەشێوەیەکى تایبەتى ڕووداوەکانى چامییۆنزلیگ شیدەکاتەوە و ڕووماڵیان دەکات. بڕاریش وایە لە ٧ى مانگى ٣دا یەکەمین ئەڵقەى لێ پەخشبکرێت.
لە ڤیدیۆى رێکلامى بەرنامەکەیدا مۆرینهۆ دەڵێت: “تەحەدایەکى نوێم ویست و من وا ڕاهاتووم کە خەڵکى سەرسام بکەم…”