ئیسپانیابازاری گواستنەوەگرنگترین

بارسا نزیکە لە گواستنەوەى گۆڵکەرێکى بۆندزلیگا

یاریگانێت – بارسیلۆناى ئیسپانى و پاڵەوانى وەرزى رابردووى لالیگا، لە هەوڵە بێوچانەکانى بەردەوامە بۆ پتەوکردنى ڕیزەکانى و لە ئێستاشدا نزیکە لە گواستنەوەى گۆڵکەرێکى بۆندزلیگا.

بەگوێرەى راپۆرتەکان بێت، بارسا گەشتۆتە ڕێکەوتن لەگەڵ (لوکا یۆڤیچ)ى سڕبى و یاریزانى یانەى ئینتراخت فرانکفۆرتى ئەڵمانى تا هاوینى داهاتوو پەیوەندى بە ڕیزەکانى بلەوگراناوە بکات.

یۆڤیچى ٢١ ساڵان، لە ئێستادا ئاستێکى نایابى هەیە و گۆڵکەر خولى ئەڵمانییە بە تۆمارکردنى ١٤ گۆڵ و ٣ ئەسێستیشى هەیە تەنها لە ١٩ یارییدا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close