ئەڵمانیائەوروپائیسپانیابازاری گواستنەوە

بارسێلۆنا بە 50 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ ئامانجەکەی ریال مەدرید گەیشتۆتە رێکەوتن

یاریگا
لوکا یۆڤیچ، هێرشبەری یانەی ئاینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانیا رازی بووە دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیاوە بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە دوای ئەوەی بەرپرسانی ریال مەدرید دەستیان بە هەوڵەکانیان کرد بۆ گواستنەوەی هێرشبەری یانەی ئەڵمانی، هەر زوو بەرپرسانی بارسێلۆنا هاتنە سەر هێل و ئەم یاریزانەیان رازیکردووە بە 50 ملیۆن یۆرۆ هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە بکات و ئەم یاریزانەش رازی بووە.

لوکا یۆڤیچ ئەم وەرزە ئاستێکی باشی لەگەڵ یانەکەی پێشکەش کردووە و لە کۆی 27 یاری 19 گۆل و 4 پاسی گۆڵی تۆمار کردووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close