ئەوروپائیسپانیافەڕەنسا

بێنزیما تووشی پێکان بووە

یاریگا
کەریم بێنزیما، هێرشبەری فڕەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە هۆی پێکان بەشداری راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی نەکرد.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە هێرشبەری فڕەنسی شاهانەکان بە هۆی هەست کردن بە ئازار لە ملیدا، بەشداری راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەی نەکردووە و لەوانەیە بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ئایاکسی هۆلەندی نەکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە کەریم بریارە سبەی دوایین پشکنینی بۆ بکرێت و دواتر چارەنوسی یەکلا دەکرێتەوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close