ئیتاڵیائینگلتەرابازاری گواستنەوەگرنگترین

بەپەلە : رامسی بووە یاریزانی یوڤێنتۆس بە موچەیەکی خەیاڵی

 

یاریگا-ئارۆن رامسی ناوەڕاستکاری یانەی ئارسناڵ گرێبەستێکی پێشینەی لەگەڵ یوڤێنتۆس واژۆکرد بۆ ئەوەی هاوینی داهاتوو پەیوەندییان پێوەبکات.

ئاژانسی بی بی سی هەواڵەکەی راگەیاند و بەگوێرەی سەرچاوەکە موچەی ئەستێرە وێڵزییەکە  ٤٠٠ هەزار پاوەندی هەفتانە دەبێت، بەوەش دەبێتە یەکەم یاریزانی بەریتانیا لە مێژوودا  موچەکەی بگاتە ئەو رێژەیە.

هۆکاری بەرزی موچەکەی رامسی ٢٨ ساڵ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ناوبراو لە ٣٠-٦دا  گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسناڵ کۆتایی دێت و نوێی ناکاتەوە.

رامسی لە ساڵی ٢٠٠٨دا بەرامبەر بە تەنها ٤.٨ ملیۆن پاوەند لە کاردیفەوە گوێزرایەوە بۆ ئارسناڵ و لەوکاتەوە ٢٦٩ یاری ئەنجامداوە و ٦١ گۆڵی تۆمارکردووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close