ئاسیا

حەکیم عرێبی لە تایلەند ئازادکرا و داواکەی بەحرەین رەتکرایەوە

یاریگا-ئەمڕۆ دادگای تایلاند بەفەرمی بڕیاری ئازادکردنی حەکیم عرێبی یاریزانی هەڵبژاردەی بەحرەین و یانەی پاسکۆ ڤێلای دا.

حەکیم بەهۆی رەخنەگرتن لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی لە بەحرەین روبەرووی زیندانی و ئەشکەنجە بووەوە، دواتر توانی رابکات و خۆی بگەیەنێتە ئوستراڵیا. لەوێ مافی پەنابەرێتی  پێدرا و بووە یاریزانی  یانەی پاسکۆ ڤێلای ئەو وڵاتە.

لە مانگی ١١ی ساڵی رابردوودا بەمەبەستی مانگی هەنوینی لەگەڵ هاوسەرەکەی چوونە تایلەند بەڵام لەوێ لەسەر داوای بەحرەین دەستگیرکرا و داوایان کرد رەوانەی بەحرەین بکرێتەوە.

دواتر رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و حکومەتی ئوستراڵیا و  خودی سەرۆکی ئەو وڵاتە و یانەی پاسکۆ ڤێلا هەوڵەکانییان خستەگەڕ تاوەکو تایلەند حەکیم نەنێرێتەوە بۆ وڵاتەکەی چونکە دووبارە تووشی زیندانی و ئەشکەنجە و رەنگە سزای مردنیش ببوایەتەوە.

سەرەنجام ئەمڕۆ دادگای تایلاند دوای نزیکەی سێ مانگ زیندانی، بڕیاری رەتکردنەوەی داواکەی بەحرەین و ئازادکردنی یاریزانەکەی دا.

حەکیم ئێستا لە وڵاتەکەی سزای زیندانی ١٠ ساڵی لەسەرە،  بەگوتەی خۆی کاتێک لە بەحرەین بووە تەنها لەبەر ئەوەی ناڕەزایی لە حکومەتی بەحرەین دەربڕیوە تۆمەتێکیان داوەتە پاڵ لە کاتێکدا ئەوکاتەی تۆمەتەکەی تێدا ئاڕاستەکراوە ناوبراو لە یاریدا بووە و ئەو یارییەش راستەوخۆ گوێزرابووەوە.

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close