ئیسپانیا

ڤاڵڤێردی باسی باری جەستەیی مێسی دەکات

 

یاریگا-ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی  راهێنەری یانەی بارسێلۆنا رەتیدەکاتەوە مێسی بە پێکانەوە یاری کردبێت پاش بەرامبەربوونەکەی شەوی رابردوویان لە یاری بلباو.

مێسی و هاوڕێکانی نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆماربکەن، ئەمەش یەکەمجارە لە ١٢ مانگی رابردوو لا لالیگا روودەدات.

کەمی جوڵەی مێسی لە یارییەکەدا گومانی ئەوەی دروست کرد ناوبراو ئامادەنەبووە بۆ ئەو یارییە. ڤاڵڤێردی لەوبارەیەوە وتی “کەمێک ئازاری هەبوو بەڵام کاتێک بڕیارماندا یاری بکات کە ١٠٠٪ باوەڕمان بەوە هەبوو کێشەی نیە. مێسی باشە و بە باشی یاری کرد”.

ڤاڵڤێردی رەتینەکردەوە کە کۆتینهۆ و ڤیداڵ لە باشترین ئاستیان دا نەبوون و رەنگە هۆکاری ئەنجامەکە بووبن “هەموو تیمەکە بەرپرسە، کاتێک ئەنجامەکەت بەدڵ نابێت هەمیشە پەنجە بۆ یاریزانێک درێژ دەکرێت، هەرچەندە راستە دەیانتوانی باشتر یاری بکەن و سەرکەوتووتر بوونایە”.

بەو بەرامبەربوونە جیاوازی خاڵەکانی بارسا  و ریاڵ دابەزی بۆ شەش خاڵ دوای تێپەڕبوونی ٢٣ هەفتە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close