فەرەنسا

نانت بۆ دواین جار ماڵئاوایی لە سالا کرد

یاریگا-یانەی نانت لە یاری ئەم هەفتەیەی خولی فەڕەنسی بۆ دواین جار ماڵئاوایی لە ئیمیلیانۆ سالا کرد.

نانت بڕیاریدابوو بلیتی ئەو یارییە تەنها بە نۆ یۆرۆ بفرۆشێت لەلایەک وەک ئاماژەیەک بۆ درێسەکەی سالا و لەلایەکیش تاوەکو زۆرترین هاندەر ئامادەبن لە ماڵئاوایی یەکجاری لە سالا.

بەر لە یارییەکە هاندەران بە تیفۆ یەکی گەورە ماڵئاواییان لە سالا کرد و لە خولەکی نۆی یارییەکەشدا تەواوی هاندەرانی نانت و نایمس پێکەوە ناوی سالا یان دەوتەوە.

نانت یارییەکەی ٢-٤ دۆڕاند بەڵام هەڵوێستەکانی ئەو یانەیە لەسەر سالا بووەتە هۆی ئەوەی دڵی هاندەرانی جیهان بەدەست بهێنێت. لە نێویاندا هەڵوێستی هەڵپەساردنی درێسی ژمارە نۆ ی نانت.

سالا مانگی رابردوو گوێزرایەوە بۆ کاردیف بەڵام بەهۆی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی گیانی لەدەستدا لەگەڵ فڕۆکەوانەکەیدا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close