ئیسپانیاچامپیۆنزلیگ-یۆرۆپالیگ

سۆلاری: هیچ شتێك بۆ ڕیاڵ مەدرید سەخت نیە

یاریگا- سانتیاگۆ سۆلاری ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید متمانەی بە یانەكەی هەیە كە نازناوی خولی ئیسپانی ئەم وەرزە بەدەست بهێنن.

لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا بۆ پێگەی ئەلیكترۆنی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا سۆلاری جەخت لە سەختی یاریەكەیان بەرامبەر ئەیاكس دەكاتەوە.

سەبارەت بە پرسیاری بەدەست هێنانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بۆ جاری چوارەم لەسەر یەك ووتی: هیچ شتێك بوونی نیە بە ناوی مەحاڵ بۆ ڕیاڵ مەدرید.

ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەكە زیاتر درێژەی بە قسەكانیدا و ووتی: بە باشی ئەیاكس دەناسین ، دەزانین چۆن لەگەل یاریزانە لاوەكانیاندا مامەڵە دەكەن، دەیانەوێ ئەم وەرزەش وەك وەرزی ڕابردوو كێبڕكێ بكەن.

سەبارەت بە یانەكانی قۆناغی ١٦ووتی: یاریەكان بێگومان سەخت دەبێت ، هاوشێوەی سەرجەم قۆناغەكانی دیكەی خولەكە.

بۆ بیرهێنانەوە ڕیاڵ مەدرید سێ جارە لەسەر یەك پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بووە لەسەر دەستی زەینەدین زەیدان.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close